راهێنانه‌كان بۆ وه‌رزى به‌هاره
فه‌رمانبه‌رانى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش فێری رێكاره‌كانى به‌رگریى شارستانى ده‌كرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگریى شارستانیى ئاكرێ ده‌ڵێت له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش له‌لایه‌ن تیمكه‌كانیانه‌وه ده‌ست به ئه‌نجامدانى سمینار و راهێنان كراوه بۆ فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت كه راهێنانیان له‌سه‌ر فێربوونى رێكاره جۆراوجۆره‌كانى به‌رگرى شارستانى بكرێن.
له راهێنانه‌كان فێری مه‌له‌وانى، خۆپاراستن له خنكان، ئاگركه‌وتنه‌وه، گیرخواردن و لافاو ده‌كرێن.
ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانیى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه له هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه راهێنانى تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و هه‌ر وه‌رزه‌ى جۆرى راهێنانه‌كان جیاوازه.
وتیشی، “راهێنانه‌كان بۆ سه‌لامه‌تى فه‌رمانبه‌ره‌كان و ده‌وروبه‌ریانه، بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێك شاره‌زاییان هه‌بێت بۆ خۆپاراستن”.