ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه‌

هه‌ولێر و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه‌ رۆژێك بۆ كرێكاران ده‌كه‌نه‌ پشووى فه‌رمى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان رۆژێك پشوو راده‌گه‌یه‌ندرێت، بۆنه‌كه‌ش رۆژى جیهانى كرێكارانه‌.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت رادەگیرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراووه‌كە، “بڕیاردرا بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە رۆژی پێنجشەممە 1.5.2025 لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (1) لە یاسای پشووی فەرمی ژمارە (12ـی ساڵی 2024).

لە هه‌رێمی كوردستانیش، به‌پێی رۆژژمێری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، یه‌كی ئایار به‌بۆنه‌ى رۆژی جیهانى کرێکاران له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ژماره‌كانى هێڵى هۆ...

كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ژماره‌كانى هێڵى هۆشیاری بۆ كرێكاران كاراكرد

كرێكارانی كارگەی چیمەنتۆی ماس گەڕانەوە سەركار

كرێكارانی كارگەی چیمەنتۆی ماس گەڕانەوە سەركار

سه‌ندیكاى كرێكاران داواده‌كات لێپێچینه‌وه‌ له‌به‌...

سه‌ندیكاى كرێكاران داواده‌كات لێپێچینه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژى دژ به‌ كرێكاره‌ ژنه‌كان ده‌كات