لە تارانی پایتەختی ئێران

بەهۆی گەردەلول و خۆڵبارینەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 41ـی دیکەش لە نەخۆشخانەن

964+

توانا نەقی

ئێران ئەم ماوەیە بۆی نایەت و لەدوای تەقینەوە بە هێزەکەی بەندەر عەباس درەنگانی دوێنێ شەو بەکارەساتی سروشتی و بەهۆی گەردەلول و خۆڵبارینەوە دوو کەس لە تاران گیانیان لەدەست داوە و 41 کەسیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28.4.2025 ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، لە پارێزگای تاران گەردەلول و خۆڵبارینێکی چڕ هەلیکردووە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 41 کەسیش دۆخی تەندروستییان تێکچووە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

دەشڵێت، فریاکەوتنی تاران ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژنێکی تەمەن  60 ساڵ و مێردمندالێکی تەمەن 15 ساڵ بوون.

بە پێی هەواڵەکەی تەسنیم و قسەی فریاکەوتنی تاران 12 کەس هەر لە شوێنەکانی خۆیان فریاگوزاری خێرایان بۆ کراوە و 29 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەکانی خۆیان کراون.