یەکەمە لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم

لە زانکۆی سلێمانی یەکەم خانەی پەرتوک کرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە زانکۆی سلێمانی خانەیەکی پەرتوک، بەناوی “پەرتوک چرپاندنی نهێنییە بە گوێی جیهاندا” کرایەوە و تێیدا ئەو کتێبانە دادەنرێن کە لەلایەن زانکۆکەوە چاپ و بڵاوکراونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28.4.2025، زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، وەك بەشێك لە كتێبخانەی ناوەندی و چاپخانەی زانکۆکە، بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان خانەی پەرتوك کرایەوە.

“خانەكە سەرجەم ئەو كتێبانەی لەخۆگرتووە، كە لەسەر ئەركی زانكۆی سلێمانی چاپ و بڵاوکراونەتەوە، كە لە ئێستادا ژمارەیان 80 كتێبە لە بوارە جیاوازە گرنكەكاندا”، د.تریفە عومەر، بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوەندیی و چاپخانەی زانكۆی سلێمانی وای وت.

وتیشی، بەدەر لەوەی ئەم خانەیە ئەركی كتێب فرۆشتن لەخۆدەگرێت، لە بەرنامەیاندایە لە رێگەی هۆڵێكی خوێندنەوەوە سەرجەم نووسەران و رۆشنبیران لە دەرەوە و ناوەوەی زانكۆ بەیەك بگەیەنن و بیكەن بە بەستەرێكی بەهێزی نێوان زانكۆ و كۆمەڵگە، وە ئەو گفتوگۆ ئەكادیمی و زانستی و فكریانەی لەناو هۆڵەكەدا لەدایك دەبن، بکەن بە بنەمایەك بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵگەی كوردی.

فێستیڤاڵێکی تایبەت بە بەرهەمی کۆلێژی ئەندازیاری کشتوک...

فێستیڤاڵێکی تایبەت بە بەرهەمی کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو