كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانان: هه‌نگه‌وانى به‌رچاوته‌نگ ئه‌م كاره ده‌كات
كوشتنى به كۆمه‌ڵى ره‌نگاڵه له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانانه‌وه كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌ند رۆژى رابردوودا و له چه‌ند گرته‌ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرانه‌وه كه ده‌رده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانانه‌وه بۆ پاراستنى مێش هه‌نگه‌كانیان، به‌كۆمه‌ڵ باڵنده‌ى ره‌نگاڵه ده‌كوژن، سه‌رۆكى هه‌نگه‌وانانیش ئه‌مه به كارێكی باش نازانێت و ده‌شڵێت، ئه‌و هه‌نگه‌وانانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه كه‌سی به‌چاوته‌نگن.
ئەحمەد پشدەری، سەرۆکی رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان، خۆى له‌و كاره‌ى هه‌نگه‌وانه‌كان بێبه‌رى نه‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌شدا نییه‌و پێیوایه رێگه‌چاره‌ى دیكه هه‌یه بۆ پاراستنى مێش هه‌نگه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
پشده‌رى به 964ـ راگه‌یاند، دانانى داهۆڵ و ده‌نگی جیاواز له نزیك سندوقه هه‌نگه‌كان به‌ئاسانى ده‌توانێت باڵنده‌كان له هه‌نگه‌كان دوور بخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگه‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كات كه‌سی به‌چاوته‌نگه و نازانێت رزق له‌ده‌ستى خودایه ”
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانان ئه‌م باڵنده‌یه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر سامانى هه‌نگ له كوردستان ده‌زانێت، به‌ڵام له كوشتنى ئه‌م باڵنده‌یه نییه.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوو، چه‌ند گرته زیدیۆیه‌كی جیاواز له ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌بیندرێت هه‌نگه‌وانان به كۆمه‌ڵ ئه‌م باڵنده‌یه‌یان له‌رێگه‌ى دانانى تۆڕ و رێگه‌ى جیاوازه‌وه كوشتووه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى جیاوازى به‌دواى خۆیدا هێناوه و به‌هه‌مانشێوه رێگه‌چاره‌ى جیاه‌اوزیان بۆ هه‌نگه‌وانان ده‌ستنیشانكردووه بۆ پاراستنى هه‌نگه‌كانیان.
بەهێز فاروق، له رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ى پڵنگانى به‌مۆ، دژى ئه‌م كاره‌ى هه‌نگه‌وانان وه‌ستاوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت رێگاچه‌ره‌ى دیكه هه‌یه ئه‌نجامى بده‌ن.
پێشنیار بۆ هه‌نگه‌وانان ده‌كات:
– هەوڵبدەن لەم وەرزە هەنگەکانیان لەژێر وایەر و دارەکان نەبێت، بۆ ئەوەی رەنگاڵەکان دەرفەتی نیشتنەوەیان نەبێ لەنزیک هەنگەکان .
– با داهۆڵ و رێگای رەوشتیانە بەکاربهێنن بۆ ترساندنی ڕەنگاڵەکان .
– دەنگ و رووناکی گونجاو کە زیانی نەبێ، بەکاری بهێنن بۆ دەرکردنی رەنگاڵەکان .
– لەم کات و وەرزە هەنگەکان مەبەن بۆ ژینگەی رەنگاڵەکان .
ره‌نگاڵه، له‌كوردستان ناوى جیاجیاى هەیە، لە سلێمانى بە کەندەسمە ناسراوە، لە هەولێر رەنگاڵەى پێدەڵێن، بە شێوەزارى هەورامى پێى دەوترێت هەنگ خۆرکە، هەندێکیش هەر لە عەرەبییەکەوە ناسیویانە کە (وەروەر)ـە.