بەندەر عەباس

تەقینەوەیەکى گەورە لە ئێران روویدا

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، تەقینەوەیەکى گەورە لە بەندەرى شەهید رەجائى کە دەکەوێتە نزیک بەندەر عەباس روویدا.

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانی هۆرمۆزگان بە ئاژانسى مێهرى ئێرانى رایگەیاندووە، تەقینەوەیەکى گەورە لە بەندەری شەهید رەجائى لە نزیک لەندەر عەباس روویدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە تا ئێستا هۆکاری ئەم تەقینەوەیە نەزانراوە.

بەپێى هەواڵى میدیا ئێرانییەکان بێت، ژمارەیەک بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیى بەندەر و کاروبارى دەریایى هورمزگان بە ئاژانسى مێهرى وتووە، تەقینەوەکە گەورە و بەهێز بووە و بەشێوەیەک لە دورگەکانى نزیک بەندەرەکەش هەستى پێکراوە.

ئاژانسى هەواڵى تەسنیم لەبارەى رووداوەکە بڵاوى کردووەتەوە کە تەقینەوەکە باڵەخانەیەکى ئیدارى بە تەواوەتى خاپور کردووە و چەندین ئۆتۆمبێلیش بەهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.

هەرچەندە ژمارەکان نادیارن، بەڵام بەپێى ئاژانسى تەسنیم تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە، زیانى گیانى هەبووە.

تائێستا روون نەکراوەتەوە تەقینەوەکە بەهۆى چییەوە روویداوە، بەڵام ئاماژە سەرەتاییەکان بەو ئاراستەیەن کە تانکەرێکى سووتەمەنى هۆکار بووبێت و تەقیبێتەوە.

تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی ئێران خوێناویترین رووداوی کر...

تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی ئێران خوێناویترین رووداوی کرێکارییە لە مێژووی وڵاتەکە