پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان

فێستیڤاڵێك لە دوكان بۆ داكۆكیكردن لە ژینگە بەڕێوەچوو

964+

محەمەد فاتیح

بە مەبەستی پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان و داکۆکیکردن لە ژینگە، یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی بەھێزکردنی کوردستان لە دوکان بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، یەکەمین رۆژی فێستیڤاڵی ھونەر و ئاو و ئاوەدانی بە شێوەیەكی جوان و پڕ مانا بە نمایشی هونەری و ژینگە و ئاو و ئاوەدانی، بە بەلەم و سەوڵ و پادڵ و کایاکین بەڕێوەچوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانج لە فێستیڤاڵەكە  بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری و زانیاری گشتییە لە بارەی ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکانیان و ئەو مەترسیانەی کە لەسەریانە، لە لایەکی تریشەوە بۆ چەند نمایشێکی هونەرییە کە پەیامیان پاراستنی ژینگە و بڵاوکردنەوە و نیشاندانی لایەنی هونەر و موزیک و پێکەوە ژیانە.

فێستیڤاڵەكه لەلایەن رێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق- کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای دوکان و بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان رێكخراوە.