لەبن 67 دۆلارە

نرخى نەوت بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

نرخی نەوت دوای دابەزینە بەرچاوەکەی چەند رۆژی رابردوو لە دوینێوە جێگیرە و بە رێژەیەکی زۆر کەم بەرز و نزم دەکات، بۆ ئەمڕۆش بە زیاتر لە 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخى نەوت کەمێک بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاویناوە و وا پێدەچێت رزگارى بێت لەو دابەزینەى هەفتەى رابردوو توشى بوو.

ئەمڕۆ شەممە 26.4.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەتەوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 63 دۆلار و 02 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەهەمان شێوە نرخەکەى روو لە بەرزییە.

لە ماوەى زیاتر لە یەک هەفتەدا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلارى لێبووەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوت بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.

هاوکات، پرسى سزاخستنە سەر کەرتنى نەوتى ئێران، جارێکى دیکە نرخى نەوتى بەرەو بەرزى بردەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.

نەوتی برێنت 14 دۆلار و ته‌كساسیش 10 دۆلار دابەزیون

نەوتی برێنت 14 دۆلار و ته‌كساسیش 10 دۆلار دابەزیون