ناوچەیەکى گەشتیارى لە سنوورى قەزاى ئامێدى... وێنە: گەشتوگوزارى دهۆک
كۆمپانیای كوردستان بەشدار دەبن
گەورەترین پێشانگای گەشتیاری لە هەولێر دەكرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاشكرای كرد، سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (میتێکس) لە هەولێر دەكرێت، كۆمپانیاكانی كوردستانیش دەتوانن بەشداربن.
كامەران محەمەد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە 964ی راگەیاند، پێشانگاكە گەورەترین پێشانگای گەشتیارییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە رۆژانی 6 تا 8ی مانگی ئایاری داهاتوو لە هۆڵی پێشانگاکانی هەولێری نێودەوڵەتی دەکرێتەوە”.
وتیشی، ئێستا کۆمپانیاکانی گەشتیاری، خزمەتگوزاریی تەکنەلۆژیا و زانیاری، هێڵەکانی ئاسمانی و فڕۆکەوانی، دڵنیایی، گواستنەوە و گەیاندن، خزمەتگوزاری بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل، بانکەکان، هۆتێلەکانی گەشتیاری، فڕۆکەخانەکان، وەبەرهێنەری گەشتیاری، سەنتەرەکانی کۆنفڕانس و کۆبوونەوە، هەروەها هاوارگە و شوێنە گەشتیاریەکان، لە هەر کوێ یەك بن دەتوانن ستاند و شوێن بۆ خۆیان لە پێشانگای گەشتیاری میتێکس 2025 دەستنیشان بکەن.
كامەران محەمەد رێنمایی ئەوەی دا، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی بكەن، دەتوانن پەیوەندی بە ماڵپەڕی www.metexerbil.com بكەن، یان پەیوەندی تەلەفۆنی بەو ژمارانەوە بكەن:
+964 750 969 6967
+964 750 969 6968
+964 771 969 6767
+964 771 969 6868