بریكاری وەزارەتی تەندروستیی كوردستان
رێكارەكانی تەندروستی لە نەخۆشخانە تایبەتەكان توند نین
دیلان محەمەد جەزا
دوای گیانلەدەستدانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی جوانکاری، رێکارەکانی نەشتەرگەرییەکە قورس دەکرێن.
دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە 964 وت، ئەوەی دوێنێ روویدا یەکەمجار نییە و ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانە نوێن لە کوردستاندا و جیاوازە لە نەشتەرگەرییەکانی دیکە، رێکارەکانی توند کراونەتەوە، بەڵام لە نەخۆشخانە تایبەتەکان هەندێکیان بەو شێوەیە توند نییە و رێكارەكان توند نین.
باسی لەوەش کرد، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەریی گشتی ناتوانێت نەشتەرگەریی جوانکاری ئەنجام بدات، پێویستە ئەو پزیشکە مۆڵەتی رێگەپێدانی ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەی هەبێت.
دوێنێ لە سلێمانی ژنێك بەهۆی ئەنجامی نەشتەرگەریی جوانكاریی لابردنی چەوی لە ورگ، گیانی لەدەست دا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا