عێراق

ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتە 26

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دووپاتیكردەوە، ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق بۆ 26 حاڵەت بەرزبووەوە، ئەمەش لە سەرەتای ئەمساڵەوەیە تا ئێستا.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەیف بەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 26 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆماركراون.

وتیشی، چوار كەس بە نەخۆشییەكە گیانیان لەدەستداوە، دوو لە كەركوك و دووانیش لە زیقار.

لایەنە تەندروستییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان چەندان رێنماییان بە هاوڵاتیان و خاوەن ئاژەڵەكان داوە بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون، جگە لەوەی چەند هەنگاوێكیش بە مەیدانی ئەنجامدراوە وەك تەعقیمكردن و شووشتنی ئاژەڵان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.

هاوڵاتیەكی دیكە بە هۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

هاوڵاتیەكی دیكە بە هۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا