خاوەنەکەی زیاتر لە 30 هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

شۆرتی کارەبا ئاگری لە نەمامگەیەکی خانەقین بەردا

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

شۆرتی کارەبا  لە چەند خولەکێکی کەمدا بووە هۆی سووتاندنی  بەشێکی نەمامگەیەک لە قەزای خانەقین.

غەیس حەسەن، خاوەنی نەمامگەکەیە بۆ 964 وتی، زیاتر لە 30 هەزار دۆلار زیان بەر نەمامگەکەی کەوتووە.

وتیشی، پێش کەمتر لە هەفتەیەکیش بە بڕی سەرو 10 هەزار دۆلار نەمامی نوێیان هێناوە، بەڵام  نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23.4.2025 بەهۆی شۆرتی کارەباوە تەواوی هۆڵەکە و نەمامەکانی ناوەوەی سووتاوە، تەنانەت ئاگر گەیشتووەتە دارە بەرزەکانی نزیک باخەکەش.

نەمامگەکە دەکەوێتە گەڕەکی جەلەوە لە نزیک پردی ئەڵوەن،  بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان بە کەمتر لە سێ خولەک ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و هێندە گەورە بوو بە سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە ئینجا کۆنتڕۆڵکراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئاگرێک بووە هۆی سووتانی چەندین دارخوورما لە خانەقین

ئاگرێک بووە هۆی سووتانی چەندین دارخوورما لە خانەقین