بوو بە سێیەمین حاڵەت
له كه‌ركوك كه‌سێكی دیكه به‌تاى خوێنبه‌ربوون گیانى له‌ده‌ستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 هه‌ر ئێستا له كه‌ركوك كه‌سێك به به‌تاى خوێنبه‌ربوون گیانى له‌ده‌ستداوه، كه پێشتر تووشبووى ئه‌م نه‌خۆشییه بووه.
سامان یابه، به‌رپرسی راگه‌یاندنى ته‌ندروستى كه‌ركوك به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه پیشه‌ى گۆشتفرۆش بوو و پێشتر تووشبووى ئه‌م په‌تایه بووه.
وتیشی “دواى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه دۆخى ته‌ندروستى باشتر بوو ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى په‌تاكه ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، په‌رستارێكیشان له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركوك تووشی ئه‌م په‌تایه بووه، به‌ڵام ئێستا دۆخى ته‌ندروستى جێگیره و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
له كه‌ركوك، ئه‌وه سێیه‌مین حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدانى مرۆڤه به‌هۆى ئه‌م په‌تایه‌وه و سێ حاڵه‌تى تووشبوون به‌م په‌تایه‌ش تاوه‌كو ئێستا تۆمار كراون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن