كۆمیسیۆن بڕیارى داوه
ماوهى مانگێك وادەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران بۆ ههڵبژاردن درێژکرایهوه
964+
فهرهاد حهسهن
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانى بۆ ماوەى مانگێک درێژکردەوە، له سهبینێ 24.4.2025 دهستپێدهكات.
دیاریكردنى ئهم وادهیه بەپێی نوسراوێکى فهرمى کۆمسیۆنه كه ئهمڕۆ چوارشهممه 23.4.2025 واژۆكراوه.
بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان 29 ملیۆن و 118 هەزار کەس مافى دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنى داهاتوو، بەڵام نزیکەى 20 ملیۆنیان خۆیان لە سیستمى بایۆمەترى دەنگدان تۆمارکردووە .
رۆژى 9.4.2025 لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 11.11.2025 وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا.
دوای بڕیارەکە، جومانە غەلای، وتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كۆمسیۆن لە رووی تەكنییكیەوە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و دەستی بەكارەكانی كردووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە لە کاتی خۆیدا بەڕێوەببات.