بە مەبەستی کار کردن هاتبوون
دەیان ئەفغانی لە سەیرانبەنەوە سنوورداش کراون
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
بە دەیان ئەفغانی کە بە نایاسایی هاتبوونە سنووری هەرێمی کوردستانەوە، لە لەلایەن ئاسایشەوە سنوورداشکرانەوە بۆ وڵاتی ئێران.
زیاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بە 964ـی وت، “41 کەس لە لایەن پاسەوانی سنووری پێنجوێنەوە دەستگیرکراون، دواتریش لە لایەن ئاسایشەوە لە مەرزی سەیرانبەنەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی ئێران”.
وتیشی، ئەوانە خەڵکی وڵاتی ئەفغانستانن و قاچاخچی ئاودیوی هەرێمی کوردستانی کردوون لە سنووری ئێرانەوە بۆ ناو پێنجوێن، دواییش ئەو کەسانە بەمەبەستی کار کردن دەچنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
لە ماوەی رابردوودا، خەڵکانی ئەفغانی بە پلەی یەکەم و ئێرانی، پاکستانی، تورکمان و هیند بەمشێوەیە هاتوونەتە ناو پێنجوێن و لە لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە لە ناوچە سنورییەکانی قەزاکە دەستگیر کراون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر