بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێم

39 کەسی سووری و ئەفغانی لە پۆلیسی راپەڕین راگیراون

+964

توانا نەقی

وەفدێکی نەتەوەیەکگرتوەکان بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەکات کە لە دەروەی هەرێمەوە بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێم و بەشێکیان ئێستا لە گرتن و گواستنەوەی راپەڕین راگیراون.

ئەمڕۆ ئەو وەفدەی نەتەوەیەکگردووەکان بۆ بەدواداچوون بۆ پەڕاوی ئەو راگیراوە بیانیانەی بە شێوەی نا یاسایی هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە چۆنیەتی چارەسەرکردنیان کە لە ئێستادا بە پێی مادەی 39ـی ئیقامە راگیراون.

رابەر حەسەن وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، تا ئێستا 39 کەیس کە ژن و منداڵ و پیاوی تیادایە لە دەرەوە بە قاچاخ و بە بێ ئاگاداری حکومەتی عێراق هاتوونەتە هەرێم لای ئەوان راگیراون.

وتیشی، لەو 39 کەیسە 17ـەیان سوورین و ئەوانی دیکە ئەفغانین، بە پێی یاسای ئیقامە سنووریان بەزاندووە و بە بێ رەزامەندی هاتوون بۆیە دەستگیر کراون.

دۆسیەی ئەو کەسانە رەوانەی دادگا دەکەن و لەوێوە بە پێی یاسا سنورداش یاخود دەگەڕێندرێنەوە ئەو خاڵەی کە لێیوە هاتوون، ئەوانەش هەموویان لە ئێرانەوە داخلی هەرێم بوون، وتەبێی پۆلیس وای وت.

نۆ گەنجى ئەفغانى لە مزگەوتێکی کەرکوک دەستگیرکران

نۆ گەنجى ئەفغانى لە مزگەوتێکی کەرکوک دەستگیرکران