دیمەنی شەقامی دەروازەی قەڵادزێ وێنە: هاتوچۆی راپەڕین
لە دەروازەی قەڵادزێ
ئاگادار بن لادانی کاتی هەیە
964+
ژێوار خدر
لە شەقامی دەروازەی قەلادزێ کار کردن هەیە و بەهۆیەوە تەنیا یەک ئاڕاستەی شەقامەکە کراوەیە و هاتوچۆ کردن لە ئاڕاستەکەی دیکە ریگەپێدراو نییە.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، بەهۆی کارکردن لە رێگەی سەرەکی داخڵ بوون بە دەروازە بۆ ناو شاری قەڵادزێ و نزیک کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، هاتوچۆ کردن تەنیا لە شەقامی دەرچوون لە دەروازەی شار بە درێژایی 200 مەتر دەبێتە دوو ساید و شۆفێران دەتوانن لەو شەقامەوە هاتوچۆ بکەن بۆ ناو شاری قەڵادزێ.
وتیشی، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 24.4.2025 هاتوچۆ کردن لە رێگاکە بەم شێوەیە دەبێت، پێویستە شۆفێران ئاگادار بن و ئاڕاستەکەی دیکەیان بەکارنەهێنن، نەهێڵن ئاستەنگی هاتوچۆ درووست ببێت.