هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ 964

 “ئێستاش زیاتر وەک رۆژنامەنووس کاردەکەم”  

دیلان محەمەد جەزا

لە یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگری کوردی پارێزگاری سلێمانی جگە لە پیرۆزبایی باسی ئەوە دەکات کە ئێستاش زیاتر خۆی وەک رۆژنامە نوسێک دەبینێت و سەردانی رووداوەکان دەکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی وت، میدیا پێویستە بنکۆڵکاربێت و جوگرافیای خۆی بزانێت، میدیاکاریش پێوسیە بزانێت چی رووماڵ دەکات و چۆن کاردەکات بە پیشەیی و نەکەوێتە ژێر هیچ کاریگەرییەکی دەرەوەی میدیا.

سەبارەت بە کارەکانی لەبوار رۆژنامەگەریدا دەڵێت، ئەوەندە کاری رۆژنامەوانیم هەیەو یادوەریم هەیە لە کاتی رووماڵەکاندا  کتێبێکی گەورەی لێ دەردەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی