"چاوەرێ دەكەین پەرلەمان كارا ببێتەوە"

نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان: یاسای 35 و یاسای سەندیكاش پێویستی بە هەموارە

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، نەک هەر یاسای 35ی كاری رۆژنامەنووسی لە كوردستان، بەڵكو یاسای سەندیكاش پێویستی بە هەموارە، ئەوەش دەڵێت، كاتێک یاسای 35 دەرچوو، ژیریی دەستكرد بوونی نەبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025 لە هەولێر یادی 127 ساڵەی دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی كرایەوە و لەلایەن سەندیكای رۆژنامەنووسانی كورستانەوە بۆنە و پانێل بەڕێوەچوو.

نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان حاكم ئازاد حەمەدەمین، بۆ 964 وتی، كاتێک یاسای رۆژنامەنووسی ژمارە 35 لە ساڵی 2007 دەرچوو، تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و هەروەها ژیریی دەستكرد نەبوو، بۆیە یاساكەمان هەموار كردووەتەوە و دووبارە ئامادەمان كردووە، چاوەڕێین پەرلەمان دەستبەكار بكاتەوە، بۆ ئەوەی پێشكەشی بكەین”.

وتیشی، نەک هەر یاسای كاری رۆژنامەنووسی، بەڵكو یاسای سەندیكای رۆژنامەنووسانیش پێویستی بە هەموارە و ئێستا بارودۆخی كارەكە زۆر گۆڕاوە و میدیا لە بەردەم تەحەددی زۆر گەورەدایە.

لە بارەی سۆشیال میدیاشەوە، حاكم ئازاد دەڵێت، “من وەک كەسێكی یاسایی، پێموایە سۆشیال میدیا لەگەڵ كاری رۆژنامەنووسی جیاوازن و دەبێت پیشەی رۆژنامەنووسی لە سۆشیال میدیا جیا بكرێتەوە، سۆشیال میدیا میدیا و زانیاریی خەڵكە، لە زۆر وڵاتیش ئەمە بە یاسا رێكخراوەتەوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سەندیکای رۆژنامەنووسان وەرگرتنی ئەندامی تازەی وەستان...

سەندیکای رۆژنامەنووسان وەرگرتنی ئەندامی تازەی وەستاند