بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی هەولێر کارەکەی کردووە

زیاتر لە 200 مین و تەقەمەنی لە حاجی ئۆمەران تەقێنرانەوە و لەناوبران

964+

شۆڕش قادری

لە سنووری گوندی دەربەند رایەت لە ناحیەی حاجی ئۆمەران زیاتر لە 200 مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی تەقێنرانەوە و لەناوبران.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025 لەبەردەوامی کاری پاکسازی مین لە کێڵگەمینی  پاونی فاتێ لە سنووری گوندی دەربەند رایەت سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران قەزای چۆمان،  182 مینی دژەکەسی ساچمەدار و 52 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی (EOD) تەقێنرانەوە و لەناوبران.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مین و تەقەمەنیانە لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەستی و بە پاڵپشتی تیمی میکانیکەل کە لەو کیڵگەمینە کاردەکەن، هەڵگیراونەتەوە و لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر لەناوبراون.

دوێنێش بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی هەولێر لە چیای گۆرەز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 45 مین و تەقەمەنی لەناوبرد.

نۆ پارچە مین و تەقەمەنی لە باڵەکایەتی چارەسەرکران

نۆ پارچە مین و تەقەمەنی لە باڵەکایەتی چارەسەرکران

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئید...

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئیداره‌ى سۆران دان