بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانی زانکۆ و پەیمانگای هەڵەبجە مەرجی تەندروستیان تێدانییە - وێنە: قایمقامیەتی هەڵەبجە
سیستمی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاریشیان ئیش ناکات
بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگای هەڵەبجە مەرجی تەندروستیان تێدا نییە
964+
شۆرش قادری
بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانی زانکۆ و پەیمانگای هەڵەبجە هیچ مەرجێکی تەندروستیان تێدانییە و سیستمی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاریشیان ئیش ناکات.
فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لە درێژەی کار و چالاکییەکانمان سەردانی هەردوو بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانی زانکۆ و پەیمانگای هەڵەبجەمان کرد، بەمەبەستی پشکنینی ورد و پێدانی رێنمایی پێیان”.
“سیستمی فایەرهاوس و ئاگرکوژێنەوە و ژووری فریاگوزاری بەشەناوخۆییەکان کاریان نەدەکرد و چێشتخانە و دەستشۆرەکانیش هیچ مەرجێکی تەندروستیان تێدا نەبوو”، فەلاح نامیق وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشەناوخۆیی کوڕان بوتڵی ئاگرکوژێنەوەکان ماوەبەسەرچوو بوون و لەکەڵک کەوتبوون.
فەلاح نامیق وتیشی، لەڕێی قایمقامیەتەوە پارێزگای هەڵەبجە لەو بابەتە ئاگادار دەکەنەوە و دواتر ئەوان رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە دەگرنەبەر.