دەرفەتە خەیاڵ و چیرۆکەکانتان بکەنە راستی

زارێ دەرگا بۆ گەنجانی بەهرەمەند دەکاتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

خوا دەرووی خێری لە گەنجان کردووەتەوە و زارێ خەیاڵ و چیرۆکەکانیان بۆ دەکاتە راستی و خەڵاتیان پێدەبەخشێت و سەروو 40 ساڵیش وەرناگرێت.

‎رێکخراوی زارێ یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی زارێ بۆ مانگی حەوت رێکدەخات تایبەت بە گەنجانی بەهرەمەند و ئەوانەی حەز و خولیای سینەمایان هەیە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ئیڤان فەیسەڵ سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی زارێ وتی، مەرجنییە بەشداربوو سینەماکار و خوێندکاری ئەو بەشە بێت، لە ئێستاوە دەتوانن تەقدیمی بیرۆکەکانیان بکەن لە رێگای پلاتفۆرمەکانەوە، فیلمەکانیان بۆ دروست دەکەین و تەمەنیان پێویستە لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵی بێت و سەروو 40 وەرناگیرێت.

فێستیڤاڵەکە لە مانگی حەوت بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێشتا کات و شوێنیان دیارینەکردووە و ئاماژەش دەدان بەوەی، تەرکیزی تەواومان لەسەر گەنجانە

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

كورتەفیلمی

كورتەفیلمی "زارێ" لە سلێمانی نمایش كرا