خه‌زعه‌لى "جارێ زووه بۆ هاتنه‌كه‌ى"
پێشبینى ده‌كرێت ئه‌حمه‌د شه‌رع بێته عێراق ده‌ستگیر بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتنى سه‌رۆكى سوریا بۆ عێراق پێشبینى ئه‌وه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كه له‌وانه‌یه به‌هۆى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵى له‌لایه‌ن ده‌زگا یاساییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
بڕیاره سه‌رۆكى سووریا به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى سه‌ردانى به‌غدا كه له رۆژى 17.5.2025 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق له عێراق “كه له ئێرانه‌وه نزیكه” ده‌ڵێت، هاتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆکی ئێستای سوریا بۆ عێراق ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێتە هۆی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیربکرێت، ئه‌ویش بە لەبەرچاوگرتنی بونی فەرمانی دەستگیرکردن کە پێشتر لە دژی دەرچووە.
خەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا ئه‌م پێشبینییه‌ى كردووه، باسی له‌وه‌ش ده‌كات “بوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برای عێراق و سوریا، شتێکی جەوهەرییە و خزمەت بە بەرژەوەندییەکی هاوبەش دەکات، به‌ڵام سه‌ردانی سەرۆکی ئێستای رژێمی سوریا لە عێراق پێشوەختەیه و جارێ زووه”.
جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پابەندبوون و رێزگرتن لە بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری عێراق ده‌كاته‌وه، داواشی کردووه ئەو بابەتە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بە شێوەیەک کە سەروەری عێراق بپارێزێت و رێز لە بڕیارەکانی دامەزراوە دەستوورییەکانی بگرێت.
پێشبینییه‌كه‌ى خەزعەلی لە کاتێکدایە، پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات بەرەو باشی ده‌چێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ى سودانى و شه‌رع له وڵاتى قه‌ته‌ر یه‌كتریان بینى و كۆبوونه‌وه.
له‌دواى 2003 ـه‌وه، پەیوەندییەکانی عێراق و سوریا بەهۆی کێشە ئاڵۆزەکانی ئەمنی و تیرۆر و دۆسیە یاساییەکانی پەیوەست بە پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەردەمی ئەو توندوتیژییە تائیفیانەی رووی لە عێراق کرد، تێکچوبوو.