یەکەم ئێوارەی کردنەوەی بوو

لە شەقڵاوە؛ 100 ژینگەپارێزی ماندوونەناس میوانی چێشتخانەیەک بوون

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە یەک رۆژی کردنەوەی چێشتخانەیەک لە قەزای شەقڵاوەی هەولێر، 100 ژینگەپارێزی قەزاکە کە ماندوونەناس و بوێرن لە پاککردنەوەی کوچە و کۆڵانەکان بۆ خوانی ئەم ئێوارەی میوانداری کران.

ئەوان پیاو و کوڕە ماندووەکانی رۆژگارن، لە چێشتخانەکە خزمەتکران و لەگەڵ ئەوەندا، کارمەندەکانی چێشتخانەکە هەمان جلوبەرگی ئەوانیان لەبەرکرد.

شێف هانۆ، خاوەنی ئەو چێشتخانەیە کە میوانداری ژینگە پارێزەکانی کرد ئەو بە 964ی، وت، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی چێشخانەکەیان وایان بە باش زانیوە چالاکی و هەنگاوێکی جیاوازیان هەبێ، بۆیە دەستیان داوەتێ و  خواردنیان بۆ 100 کارمەندی ژینگەپارێزی، شارەوانی شەقڵاوە ئامادەکردووە و رێزیان لە ماندوو بونیان گرتووە.

لەلای ئەوان، وا دانراوە کارمەندەکانی ژینگەپارێز 12مانگەی ساڵ خزمەتی ژینگە و تەندروستی گشتی دەکەن، ئەمانیش بیریان کردووەتەوە، ئەمڕۆ میوانداریان بکەن و  رێز لەو ماندوبوونەیان بگرن، بەڵکو نەک ئەوە، لەگەڵ ژینگەپارێزەکان، کارمەند و ستافی چێشتخانەکە جلوبەرگی ژینگەپارێزەکانیان پۆشیوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شەقڵاوە فراونترین هەڵمەتی پاککردنەوەی سروشت و ژینگەی ...

شەقڵاوە فراونترین هەڵمەتی پاککردنەوەی سروشت و ژینگەی ده‌ستپێكردووه‌