منداڵێكیشی ته‌ندروستى ناجێگیره‌

ئه‌و ژنەی لە گەڕەکێکی سۆران ماڵی سووتا گیانى له‌ده‌ست دا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئەو ژنه‌ی دوو شەو پێش ئێستا بەهۆی سووتانی ماڵەكەیان له‌ گه‌ڕه‌كێکى سۆران بەشێك لە جەستەی سووتا، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستدا .

رووداوه‌كه‌ شه‌وى 18.4.2025 له‌ گەڕەکی ئیسقەڵای قەزای ناوەندی سۆران روویدا، ماڵێک ئاگری گرت و بەهۆیەوە ژنێک بە ناوی (أ.ف) بەشێكی زۆری جەستەی و دوو منداڵیشی سووتان، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەكە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسیی شاری هەولێر کرا، ئه‌مڕۆش گیانى له‌ده‌ست دا.

كاروان میراوده‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانیى سۆران هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌م ژنه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه‌ و وتیشی، به‌هۆى زۆریى رێژه‌ى سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانیشی ته‌ندروستى ناجێگیره‌ و له‌ ژێر چاودێریى پزیشكدا ماوه‌ته‌وه‌.

بەرگری شارستانی وردەکاری دەربارەی ئەو ماڵەی سووتا بۆ 96...

بەرگری شارستانی وردەکاری دەربارەی ئەو ماڵەی سووتا بۆ 964 ئاشکرا دەکات

دوکاندارانى دارەسووتاوەکە قەرەبووەکەیان وەرگرت

دوکاندارانى دارەسووتاوەکە قەرەبووەکەیان وەرگرت