دەڵێن چاوی مرۆڤ نەیبینوە
زانایان بانگەشەی دۆزینەوەی رەنگێکی نوێ دەکەن
964+
جێگر مەحمود
بەپێی هەواڵێکی BBC News تیمێک لە زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا رایانگەیاندووە، رەنگێکی نوێیان دۆزیوەتەوە بە ناوی “ئۆلۆ” بە وتەی ئەوان ئەم رەنگە پێشتر لەلایەن هیچ مرۆڤێکەوە نەبینراوە و لە رێگەی تاقیکردنەوەیەکی تایبەتەوە دەرکەوتووە، کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری زانستیی Science Advances بڵاوکراوەتەوە
چۆن دۆزرایەوە؟
وەک لە توێژینەوەکەدا هاتووە زانایان تیشکی لەیزەریان ئاراستەی جۆرێکی تایبەتی خانەی هەستیار بە رەنگ (خانەی قووچەکی جۆری M) لە تۆڕینەی چاوی بەشداربووان کردووە بەشداربووان وەک لە چاوپێکەوتنێکی یەکێک لە توێژەرەکان لەگەڵ BBC Radio 4 دا باسکراوە باسیان لە بینینی رەنگێکی زۆر “تێر” و درەوشاوە کردووە لە نێوان شین و سەوزدا کە لە رەنگەکانی جیهانی ئاسایی ناچێت
ئایا رەنگێکی راستەقینە نوێیە؟
لێرەدا مشتومڕ هەیە هەندێک لە پسپۆڕان وەک لە راپۆرتەکەی BBC دا ئاماژەی پێکراوە پێیان وایە “ئۆلۆ” لەوانەیە زیاتر لێکدانەوەی مێشک بێت بۆ وروژاندنێکی نائاسایی خانەکانی چاو نەک رەنگێکی بنەڕەتی نوێ، جەخت لەوەش دەکەنەوە ئەم رەنگە بە چاوی ئاسایی و لە دەرەوەی تاقیگە نابینرێت
سوودی چییە؟
سەرەڕای مشتومڕەکان توێژەران هیوادارن ئەم دۆزینەوەیە کە لە Science Advances دا بە وردی باسکراوە یارمەتیدەر بێت لە تێگەیشتنی باشتر لە چۆنیەتی کارکردنی سیستمی بینین و ڕەنگەکان لای مرۆڤ بەتایبەتی لە بواری توێژینەوە لەسەر کوێڕڕەنگی.
تەنیا لە 30 چرکەدا باری تەندروستیت بپشکنە
تەندروستی
نەشتەرگەرییەکەیان سەرکەوتوو بووە
یەکەمین کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا گەڕانەوە
بەهۆی نەخۆشییەوە
نووسەر و هونەرمەند نەجم هۆگر کۆچی دوایی کرد
سێ گیانلەدەستدان و 21 بریندار
کوردستان رۆژێکی کارەساتباری بەڕێکرد
بە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە
سەرجەم فەرمانبەرانی بنکەی تەندروستی باداوە لە داقوق رزگار کران
دۆڵی بالیسان