"مەترسیدارە و 50٪ـی درەختەکانی داپۆشیوە"
لە خەلەکان کرمێک بووەتە بەڵای گیانی درەختەکان؛ گەڵا و سەوزایی پێوە نەهێشتوون
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
لە سروشتە جوان و دڵڕفێنەکەی خەلەکان، کرمێک بووەتە بەڵای گیانی درەختەکان و گەڵا و سەوزایی پێوە نەهێشتوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20.4.2025 تیمێکی 964 لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان، سەردانێکی مەیدانیان بۆ ناو دارەکان لە گوندی باداوان ئەنجامدا بە مەبەستی لە نزیکەوە بینینی دارەکان و دۆزینەوەی هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو کرمە.
کامەران عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان بە 964ـی وت، “لە دوای نەورۆزەوە کرمێکی مەترسیدار لە دۆڵی خەلەکان دەرکەوتووە کە گەڵای دارەکان دەخوات و سەوزایی بە دارەکانەوە ناهێڵێ، پێدەچێت ئەم جۆرە کرمە ساڵانی رابردووش هەبووبێت، بەڵام وەک ئەمساڵ مەترسیدار نەبووە”.
باسی لەوەشکرد، لەسەدا 50ـی دار و درەختی سروشتی خەلەکان تووشی ئەو بەڵایە بوون، پۆلیسی دارستان و کشتوکاڵی سلێمانیان لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە له ناو سروشتى باڵه‌كایه‌تى، چڵوپۆپێكی جیاواز له‌ناو هه‌ندێك دره‌خت دروستبووه و ناویان لێناوه شێرپه‌نجه‌ى دره‌خته‌كان، چونكه به به‌به‌رده‌وامى دره‌خته‌كان به‌ره‌و وشكبوون ده‌بات.
هاوڵاتیانى باڵه‌كایه‌تى به‌و چڵوپۆپانه ده‌ڵێن “ده‌موكانه” به عه‌ره‌بیش ناوى “دبق”ـه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى هه‌ر دره‌ختێك بڕوێت دره‌خته‌كه لەناو ده‌بات.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری