لە پێشانگەی کتێب
دوو رۆمانی نوسەرێکی ژن لە پڕفرۆشترینەکان بوون
964+
ژێوار خدر
رۆمانەکانی “ئازاری چۆلەکەکان” و “سێبەری مەرگ”، کە نووسەرەکەیان کچە کوردێکە لە کۆتا رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەرکەوت، لە پڕفرۆشراوەکانی پێشانگە بووە.
سێبەر فارس، نوسەرەکەیە، لە رۆمانی چۆلەکەکان باس لە منداڵانی بێ سەرپەرشت و بێ ناسنامە دەکات، لە رۆمانی سێبەری مەرگ، نووسەر زیاتر چاوی لەسەر خێزان بووە، کە ویستوویەتی پەیوەندی دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانی لە رێگەی چیرۆکەوە بە پەیام بگەیەنێت.
سێبەر بە 964ی وت، رۆمانی ئازری چۆلەکەکان لە سێیەم رۆژی پێشانگە کە 500 تیراژی لێ چاپکراوە لە پێشانگە سەرجەم چاپکراوەکانی فرۆشراوە، سێبەری مەرگیش لە دواین رۆژی پێشانگە دوایەمین چاپی فرۆشراوە کە 500 تیراژی هەبووە.
بۆ ئەوە لە ئاست خواستە زۆرەکەی پێشەنگا بن، سەرجەم چاپکراوەکانی هەردوو رۆمانەکە لە کتێبخانەکانی هەولێر سلێمانی بۆ ناو پێشانگە گەڕێندراونەتەوە، بە قسەی سێبەر فارس، ئێستا هیچ چاپێکی ئەو دوو رۆمانە بۆ فرۆشتن بەردەست نییە.
نووسەرەکە وەکخۆی وتی، ئێستا هیچ پلانێکی نییە بۆ چاپکردنەوەی هەردوو رۆمانەکە، بەڵکو وتی، کارەکانی بۆ ئەوەن ئەو بەرهەمە نوێیە لە بەردەستییەتی چاپی بکات.