باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە
سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامی دیاریکردنی ئاستی زمان رادەگەیەندرێت
964+
توانا نەقی
سێ هەزار و 576 خوازیار بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی کردووە، وەزارەتی خوێندنی با:اش دەڵێت، سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رادەگەیەندرێ.
ئەمڕۆ شەممە19.4.2025 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، زیاتر لە سێ هەزار و نیو خوێندکار بەشدارییان لە تاویکردنەوەکانی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومەیەکان کردووە.
دەشڵێت، تاقیکردنەوەکان لە 14 سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە بەرواری 13 تاوەکو 17.4.2025 بەڕێوەبچووە واش بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رابگەیەنرێت و پڕۆسەی ناونوسین و پێشکەشکردن بۆ خولەکان ئەنجامدەدرێت.
وەزارەت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test) بریتییە لە دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیاران و دواتر بەشداریکردنیان لە خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان.