قوشتەپە

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە کاتێکدا کە رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى لانسەر و بارهەڵگرێکدا روودەدات، تاکسییەکى جۆرى سەنى دێت و خۆى دەکێشێت بە هەردوو ئۆتۆمبێلەکەى تردا و بەهۆیەوە کەسێکى تەمەن 55 ساڵ گیان لەدەست دەدات و کوڕەکەشى بریندار دەبێت.

رووداوەکە لە نزیک گوندى سێنارەى سنوورى قوشتەپە روویداوە.

حاجی ئارام، بەڕێوبەری توێکاری هەولێر، بە 964ـى وت،”تەرمەکە گەیەندراوەتە پزیشکى دادى و  دواى ئەنجامدانى توێکارى بۆ تەرمەکەى رادەستى کەسوکارى دەکرێتەوە”.

هاوڕێ قوشتەپەیى کە شایەدحاڵى رووداوەکە بووە، بەم شێوەیە بۆ 964ـى گێڕایەوە،”کاتێک دوو ئۆتۆمبێلەکە بەیەکیاندادا، تاکسیەکە لە دواى ئەوانەوە دێت و خۆى دەکێشێت بە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە”.

وەک باسى دەکات، لە تاکسیەکەدا کوڕ و باوکێک هەبوون، باوکەکە گیانى لەدەستداوە و کوڕەکەى بریندارە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جەڵتە لێیداوە؛ تاکسییەک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو و شۆف...

جەڵتە لێیداوە؛ تاکسییەک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو و شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا