خەڵکی گوندی سمایل بەگە
“ئەو پەرستارەی لە كەركوك بە تای خوێنبەربوون گیانی سپارد لە نەخۆشخانە تووش ببوو”
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 19.4.2025 شاری کەرکوک دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی تای خوێنبەربوون تۆمار کرد، ئەو كەسەی گیانی لەدەست داوە، پەرستارە لە نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری و بەپێی قسەی باوکی، ئەوان هیچ ئاژەڵێکیان نییە و بەهۆی پیشەکەیەوە تووشی ڤایرۆسەكە بووە.
نوری محەمەد باوکی ئەو گەنجەی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا، بە 964ـی وت، دانیشتووی گوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوانن، یادگاری كوڕی تەمەنی 23 ساڵە و پیشەی پەرستارە لە نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری، هیچ ئاژەڵێکیشیان نییە.
وتیشی، “کوڕەکەم بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ تووشبوانی تای خوێنبەربوون لە کاتی دابینکردنی چارەسەر بۆیان، لە نەخۆشخانە تووش بووە، تەرمەکەمان وەرگرتەوە و بەرەو گوندەکەی خۆمان بەڕێكەوتووین و پاشان لە گۆڕستانی شوان بەخاکی دەسپێرین”.
بە پێی چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بۆ 964، ئێستا لێدوان و پێدانی زانیاری و رێگەدان بە تۆمارکردنی دیمەنی ناو نەخۆشخانەی كەركوك، لە رۆژنامەنووسان قەدەغە کراوە، بەهۆی ئەوەی بڕیارە وەزارەتی تەندروستی بە شێوەی فەرمی زانیارییەكان بڵاوبكاتەوە.
پێنجشەممەی رابردوو سەرچاوەیەکی پزیشکی بە 964 ـی وت، دوو هەڵگری تای خوێنبەربوون داخلی نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری کراون، كە یەکێکیان گیانی لەدەست دا، دوو گومانلێکراوی هەڵگری ڤایرۆسەكەش هەبوون، کە دواتر هەمان رۆژ ئەنجامەکەیان دەرکەوت و ئەوانیش تووشی تای خوێنبەربوون هاتوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
تای خوێنبەربوون
تەمەنی 45 ساڵە
تەندروستی هەولێر: کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە
نۆ رۆژ مانهوه
دوو تووشبووهكهى تاى خوێنبهربوونى دهۆك بهسهلامهتى گهڕانهوه ماڵهوه
تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوەتەوە
ڤێتەرنەری دهۆک هەڵمەتێکی بۆ پشکنین و کۆتانی مەڕ و ماڵات دەستپێکرد
وەزارەتی تەندروستی:
حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک دەستنیشان کرا
مەسەلە چییە؟