میوانان قسەى جیاواز دەکەن

پەیکەرەکەى پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب چ مانایەکى هەیە؟

964+

ژێوار خدر

لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب پەیکەری ژنێک بە جلوبەرگی ئاڵوواڵای کوردییەوە دانراوە و سەرنجی خوێنەران و ئەهلی کتێبی بۆ ڵای خۆی راکێشاوە.

نێردراوی 964 رای چەند هاوڵاتییەکی لەسەر ئەو پەیکەرە وەرگرتووە، بەشێکیان پێیانوایە کە ئەوە رەمزێکە بە مانای ئاشتی و پێگەیەکی بەرز بۆ ژن دێت و بەشێکیشیان وەک سیمبولێکی کورد دەیبینن و دەڵێن، ئەو بەردانەشی لەژێر پێی دانراون، ئاماژەیە بەوەی کە کورد هەمیشە لە بەرزاییدا بووە.

ئەو هاوڵاتیانە دەستخۆشی لەو کەسەش دەکەن کە پەیکەرەکەی دروست کردووە و دەڵێن، پەیکەرەکە ئازایەتی و خۆڕاگری و بوێری ژن پیشان دەدات.

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە 9ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تا سبەی شەممە 19.4.2025 بەردەوام دەبێت، 964ـیش هاوبەشی میدیایی پێشانگاکەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب ئەم دوو رۆژەی ماوە ...

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب ئەم دوو رۆژەی ماوە و بەرناکەوێ

کۆنترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر تەمەنی 200 ساڵ...

کۆنترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر تەمەنی 200 ساڵە