سروشتی بەهاریی چەمی شلێر لە قەزای پێنجوێن - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
وەرنە دائیرەی كارەبا و پارەش بێنن
خاوەن باخ و کارگەکان و بیرەکانی پێنجوێن ئاگادار دەکرێنەوە
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
بەشی فرۆشتنی وزەی کارەبای پێنجوێن خاوەن باخ و بیرەکان و کارگە و دەواجینەکان ئاگادار دەکاتەوە، لە ماوەی دە رۆژدا سەردانی فەرمانگەکە بکەن و پارەی كارەبا بدەن.
عوسمان حەمەساڵح، لێپرسراوی فرۆشتنی وزەی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، ئاگاداریان بۆ ئەو موڵکدارانە ئەوەیە، سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن تا پارەی کارەبا بدەن.
وتیشی، دەبێت لەگەڵ پارەی کارەبادا وێنەی پێوەری کارەباش لەگەڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی کارەبا لە سیستم داخیل بکەن.
باسی لەوەش کرد، ئەوان کارمەندی پێویستیان نییە و دەبێت خاوەن کارگە و دەواجینەکان و بیری کشتوکاڵی و خاوەن باخەکان، خۆیان سەردانیان بکەن.
عوسمان حەمەساڵح وتی، تۆمارکردنی کارەبا لە سیستم بۆ ئەوەیە جاری داهاتوو بە ئەلیکترۆنی خوێندنەوەیان بۆ بکەن و دواتر بەپێی بەکارهێنان وەسڵی کارەبایان بۆ بکرێت.
تا ئێستا داتایەکی روون نییە کە چەند بیری کشتوکاڵی هەیە لە ناو قەزای پێنجوێندا و بەڵام زیاتر لە هاوبەشی دەواجین و کارگەکان هەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پێنجوێن
پاسپۆرتی عێراقی و ئێرانی و بیانی
سەیرانبەن بۆ هاتوچۆی گەشتیاری کرایەوە
بۆ چوار قەزا
لە شارەزوور بەشی بەڕاد کرایەوە
هێزێکی پاسەوانی سنوور دەچنە پێنجوێن
"سنوورەکان لەگەڵ ئێران توندوتۆڵ کراون بە هاوکاری لەگەڵ پێشمەرگە و ئاسایش"
کاربەدەستانی پێنجوێن و مەریوان کۆبوونەتەوە
هەوڵ هەیە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخ تا ساڵی 2028 بگەیەنرێتە 20 ملیار دۆلار
"بڕیارەکە بۆ هەموو فهرمانگهكان چووە"