خراپبووە

لە مەرزی تەوێڵە-شوشمێ دەستگیرا بەسەر 300 کیلۆ بیبەردا

964+

ژووری هەواڵ

لە ئێرانەوە بازرگانێک نزیکەی 300 کیلۆ بیبەری خراپبووی گەیاندووەتە مەرزی تەوێڵە-شوشمێ و ویستویەتی بیهێنێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەستی ساغکردنەوە، بەڵام لە مەرزەکە بارەکەی پێگیراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.4.2025، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە رایگەیاند، لەلایەن ھۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی و یاریدەدەرێتی  ئاسایشی دەروازەی تەوێڵە دەستگیرا بەسەر بڕی 300 کیلۆ گرام بیبەردا کە شیاو نەبووە بۆ خواردن.

بەگوێرەی رێنماییەکان، مۆڵەتی هەفتەیەک دەدرێت بە خاوەنی بیبەرەکە کە بیگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی ئێران، لەدوای ئەو کاتەوە بیبەرەکە لەنێودەبرێت.

هەر لەم هەفتەیەدا لە هەمان مەرز دەستگیرا بەسەر 60 تۆن میوەو خۆراک و کەلوپەلی خراپدا کە شیاو نەبووە بۆ خواردن  و بەکارهێنان.

لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە13 تۆن تە...

لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە13 تۆن تەماتەدا