نافورەکانى ناوشارى هەولێر
20 رۆژ جارێک دەشۆردرێن
نافورەکانى ناو شارى هەولێر پاککرانەوە
964+
وریا فەتاح
تیمەکانى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر، شووشتنى نافورەکانى ناوشارى هەولێریان دەستپێکردووە و دواى پاککردنەوە کاریان پێدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بڵاوى کردەوە، شووشتنى نافورەکان بۆ ئەوەیە دووبارە کاریان پێ بکرێتەوە و سیمایەکى جوان بە شار ببەخشن.
وەک باسى دەکات، 20 بۆ 25 رۆژ جارێک، سەرجەم نافورەکان دەشۆردرێن و فلتەر و نۆزڵەکانیان خاوێن دەکرێنەوە.
“زیاتر لە 109 نافوورە لە پارک و دوورگە ناوەندییەکانى هەولێر هەیە و ئێستا زۆربەیان کاردەکەن و هەندێکیشیان لە بەرنامەدان بۆ نۆژەنکردنەوە”، ئەندازەى پارکەکانى هەولێر وا دەڵێت.
+4