زیانى گیانى نەبوو
رێستۆرانتێک لە ناوجەرگەى هەولێر ئاگرى گرت
964+
ئەحمەد شەمزینى
رێستۆرانتێک لەناوجەرگەى هەولێر ئاگرى گرت، جگە لە زیانى مادى ئاگرەکە بەبێ زیانى گیانى کۆنتڕۆڵکرا.
ئەو شوێنەى سوتاوە جەمەلۆن و کەلوپەلەکانى بەشى سەرەوەى رێستۆرانتى کوخە کە دەکەوێتە نزیک قەڵاى هەولێر.
بە وتەى محمود خالید کە خاوەنى چێشتخانەکەیە، جگە لە زیانى مادى کە کەمێک بووە، زیانى گیانى نەبووە و ئاگرەکەش بەهۆى شۆرتى کارەباوە روویداوە.
دەشڵێت: 25 بوتڵى ئاگرکوژێنەوەیان بەکارهێناوە و لەگەڵ تیمێکى بەرگرى شارستانى ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح