وا پێشبینی دەکرێ

سبەینێ کەشی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و گەرمیان سارد دەبێ

964+
ئەحمەد مستەفا

پێشبینییەکان وان، سبەینێ پێنجشەممە 17.4.2025، لە چوار ناوچە هەوای بەفر و سەرما هەڵبکات و ئاسان هەست بە ساردی کەشەکە بکرێ.

ئەو هەوا و کەشە ساردەی دێت، هی سەر بەفری ناوچە شاخاوییەکانە.

سالار عەلی، شارەزای کەشناسی بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە16ی نیسان ئاسمانی هەرێمی کورستان هەورو خۆر دەبێت، لە بەشێکی ئەگەری بارین هەیە ، بەڵام بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 17ی نیسان ساڵی 2025 خێرای بای باکور و بای باکوری ڕۆژهەڵات زیاد دەکات.

پێشبینییەکە وایە، کەشە ساردەکە هەوایەکی ساردی لەگەڵ دابێت، بەهۆی بارینی بەفری ناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان.

ئەو کەشناسە وتی، چونکە هەواکە بەسەر بەفرەوە دێتە ناوچە و شارەکان، ئەم خێرایی بایە، ناوچەکانی سلێمانی و دەورووبەری بە پلەی یەکەم، ناوچەکانی شاری کەرکوک و دەورووبەری بە پلەی دووەەم و ناوچەکانی گەرمیان دواتر بەشێکی شاری هەڵەبجە دەگرێتەوە.

ئەم خێرایی بایە دەبێتە دابەزینی پلەکانی گەرما، هەروەها خێرای ئەم بایە 20 بۆ سەروو 40 کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا، ئەو شارەزاەیی کەشناسییە وتی، لەگەڵ ئەوەش دا خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکانی رانی ەو قەڵادزێ زیاتر دەبێت.

زستان گەڕاوەتەوە و بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە زینی وەرتێ...

زستان گەڕاوەتەوە و بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە زینی وەرتێ دروستکردووە

بەفری بەهار شاخی گۆیژەی لە سلێمانی سپیپۆش کرد

بەفری بەهار شاخی گۆیژەی لە سلێمانی سپیپۆش کرد