ترسی لافاو هەیە؟
هەموو بنكەكانی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
+964
ئەحمەد شەمزین
بارانێكی بەخوڕ لە شەوی رابردووەوە لە هەولێر دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر كەوتوونەتە خۆیان و بە تەواوی ئامادەن، لە ترسی ئەوەی نەوەك لافاو رووبدات.
موقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 15.4.2025 بە 964ی وت، “هەموو بنكەكانی هەولێرمان ئاگادار كردووەتەوە ئەم دوو رۆژە لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن، بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو یان لافاو.
وتیشی، “24 بنكەمان هەیە لە سنووری هەولێر، هەموویان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان”.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، ، ئەمڕۆ و سبەینێ لە تەواوی كوردستان بارانە، سبەینێیش تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ساڵی 2024؛ لافاوەکە 19 ملیار و سووتان هەشت ملیار دینار زیانیان هەبووە
باران
لە دواین شەپۆلی باران
بەنداوەکانی دوکان و دەربەیدیخان 100 ملیۆن مەترسێجا ئاویان کۆگا کردووە
بەربەستەکانیش توندوتۆڵ کران
رێڕەوەی لافاو لە قەزای رزگاری چارەسەرکرا و خرایە دەرەوەی شار
بههۆى لافاوهوه زیانیان پێگهیشتبوو
رێگا و پردی زیاتر له 10 گوندى قهرهداغ چاكدهكرێنهوه
تیمەکانی مینلابەر هەڵیانگرتنەوە