مانگێک بەردەوام دەبێت

تەندروستیی هەڵەبجە قڕکردنی مێش و مەگەزی دەستپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە هەڵمەتێکی بۆ لەنێوبردنی مێشولە و مێروە زیانبەخشەکان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ 15.4.2025، د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، تیمەکانیان دەچنە گۆم و زەلکاوەکانی هەڵەبجە و قڕکەری تایبەت بە گەرای مێشولە و مێش دەڕێژن.

تیمەکان قڕکەری جۆری “ئەجیتا”ـی تایبەت بە مێش و “مۆزکیل”ـی تایبەت بە گەرای مێشولە دەڕێژن.

هەڵمەتەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و لە رێکەوتی 13.4.2025ـەوە دەستیپێکردووە لەو شوێنانەی کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوی مێروەزیان بەخشەکانن.

هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرمانە قڕکەرەکان دەدرێت

هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرمانە قڕکەرەکان دەدرێت