سه‌رپێچی زۆرترین خێرایی تۆمارده‌كات

سبەی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە دوو شوێنى نێوان دهۆك و زاخۆ دەكەونەكار

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاتوچۆى زاخۆ ده‌ڵێت، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە دوو شوێنی جیاوازى دیكەی سنوورى پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى زاخۆ ده‌كه‌ونه‌كار و داواش له‌ شۆفێران ده‌كات زیاتر وریا بن و پابه‌ندی رێنماییه‌كانى هاتوچۆ بن.

ئه‌و دوو شوێنه‌ى كامێراكانى لێ ده‌كه‌ونه‌ كار ده‌كه‌ونه‌ سەر رێگای نێوان دهۆک بۆ زاخۆ و شەقامی سەرەکی نێوان تونێلی گەلی بۆ چوارڕیانی سحێلا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی سێشەممە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ له‌و دوو شوێنه‌ دەکەونەکار.

باس لەوەشكراوە، زۆرترین خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت 100 كیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ بارهەڵگرەکانیش، 80 كیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەى خستەکارى کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ روونکردنەوە دە...

لەبارەى خستەکارى کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ روونکردنەوە دەدرێت

بالیسان داوای کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دەکات

بالیسان داوای کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دەکات

کامێراى خاڵ بۆ خاڵ لە نێوان دهۆک و زاخۆ دادەنرێت

کامێراى خاڵ بۆ خاڵ لە نێوان دهۆک و زاخۆ دادەنرێت