لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق
پیرۆزبایی دەكات
سەرۆک كۆماری عێراق: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێكی مێژووییە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆك كۆماری عێراق لەتیف رەشید بەبۆنەی بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجە پەیامی پیرۆزبایی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، هەنگاوێكی مێژووییە و دەمێكە چاوەڕێ بوون.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیاندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ 14.4.2025 پەیامی سەرۆك كۆمار لەتیف رەشیدی بڵاوكردەوە، تێیدا پیرۆزبایی لە خەڵكی پارێزگای هەڵەبجە دەكات بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوای دەنگدان لە لایەن پەرلەمانی عێراق.
هەروەها دەڵێت، ئەمە هەنگاوێكی مێژووییە كە دەیبینین دادپەروەرانە و شایستەیە بۆ ئەو چاوەڕوانییە، هەنگاوێكی ئەرێنیشە لە رێگای بەدیهێنانی دادپەروەری و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان، كە لە دڕەندەترین تاوانی مێژووی هاوچەرخدا گیانیان لێسەندرایەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆك كۆماردا هاتووە، “لەگەڵ پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی هەڵەبجە، سوپاسی زۆریش ئاراستەی سەرۆكایەتی و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان دەكەین، كە دەنگیان بە یاساكە دا، كە ماناکانی دادپەروەری نیشتمانی و داننان بە ئازارەکانی شارێک بەرجەستە دەکات، کە رەمزێکی ئینسانی ئەبەدی لە ویژدانی عێراقییەكان و خەڵكی جیهاندا بەرجەستە کردووە”.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی بە یاسای بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجە دا.