نزیکەی پێنج مانگ دواکەوتووە

بژمێرەکانی هەولێر داوای شایستە دارییەکانی مانگی 12 دەکەن

964+

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

ساڵی رابردوو 20 هەزار بژمێر لە هەرێمی کوردستان سەرژمێریان ئەنجامدا، هەرچەندە حکومەتی عێراق گرێبەستی دوو مانگی لەگەڵ کردبوون بەڵام تەنیا شایستە داراییەکانی مانگی 11 یان بۆ جەرخکراوە، تاوەکو ئێستا پارەی مانگی 12 یان پێنەدراوە.

باخان کامیل، بژمێرە و قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ئێمە دوو داواکاری سەرەکیمان هەیە، یەکەم دەمانەوێت شایستیە داراییەکانی مانگی 12ـمان بۆ خەرج بکرێت و داواکاری دووەمیشمان دامەزراندنە، چونکە زۆربەی بژمێرەکان دەرچووی دانەمەزراون و دەمانەوێت حکومەت دامان بمەزرێنێت”.

مانگی 12ـی ساڵی 2024، لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێری گشتی ئەنجامدرا و تێدا لە هەرێمی کوردستان زیاتر 20 هەزار بژمێر بەژدارییان لە پرۆسەکە کرد و لە شاری هەولێریش هەشت هەزار بژمێر بەشداریان کرد.

ئەو بڕە پارەیەی کە دەبێت بدرێت بە بژمێرەکان و ماوە لای حکومەت 250 هەزار دیناری مانگی 12 و 60 هەزاری پاداشتە کە بڕیاربوو پێیان بدرێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

بەڵێنی دامەزراندن درا بە بژمێرەکان

بەڵێنی دامەزراندن درا بە بژمێرەکان