پڕفرۆشترینی خانه‌یه‌كی پێشانگاكه‌ى هه‌ولێره
دوای 100 ساڵ بەرهەمێکی پیرەمێردی شاعیر بڵاوکرایەوە
964+
ژێوار خدر
بۆ یه‌كه‌مجار دواى 100 ساڵ به‌رهه‌مێكی پیره‌مێردى شاعیر له خانه‌یه‌كى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كتێب له هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه و به‌رپرسی خانه‌كه‌ش ده‌ڵێت “پڕفرۆشترینیانه”.
رێبین فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى ماڵى وه‌فايی كه به‌شدارى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كتێبیان كردووه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م كتێبه كۆكراوه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى پیره‌مێردى شاعیره له‌باره‌ى گاڵته و گه‌په‌وه.
وتیشی “پیره‌مێرد خۆى یه‌كه‌مین كۆكه‌ره‌وه و بڵاوكه‌ره‌وه‌ى گاڵته‌و گه‌پی خۆماڵییه و هه‌ربۆیه‌شه ئه‌مساڵ ره‌واجێكی زۆرى له‌سه‌ره و له خانه‌كه‌مان بووه‌ته پڕفرۆش‌ترین كتێب”.