"پله‌ى مه‌ترسیدار تۆمارده‌كات"
شاره‌زاییه‌كی كه‌شناسی به‌م به‌هاره پێشبینى هاوینێكی “زۆر گه‌رم” ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد، پێشبینى هاوینێكی زۆر گه‌رم بۆ ئه‌مساڵ ده‌كات و بۆ ئه‌م قسه‌یه‌شی پشتئه‌ستووره به‌و مۆدێله گه‌رمایانه‌ى وه‌رزى هاوین كه له چه‌ندین وڵاتى جیهان روویانداوه.
شاڵاوهیدایەت، شاره‌زاى كه‌شناسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەپێی پێشبینی مەودا درێژی سەرجەم مۆدێلە بەناوبانگەکانی جیهان بۆ وەرزی گەرما، هاوینی ئەمساڵ لەناوچەکە زۆر گەرم دەبێت پله‌کانی گەرما بە رێژەی زۆر لەسەرووی نۆڕماڵ دەبن.
لە بەشێکى ناوچەكان پله‌كانى گه‌رما بۆ ئاستی مەترسیدار بەرزدەبێتەوە و دەگەنە 50 پلەو چەند پلەیەک سەرووی 50 پلەی سیلیزی.
پێشبینى ده‌كات، هاوینی ئەمساڵی 2025 ریکۆردی نوێ تۆماربکات لە بەرزی پله‌کانی گەرما.
ئه‌م مۆدێلانه‌ى ئه‌مك شاره‌زایه پشتى پێبه‌ستوون بریتین له مۆدێلە بەناوبانگه‌كانی کۆری، ئەمەریکی، بەریتانی، کۆڵۆمبی، ئەوروپی و فەڕەنسی، كه هاوینه زۆر گه‌رمه‌كه‌یان به‌چاوى خۆیان بینیوه.
به‌پێی لێکدانەوەی ئه‌م شاره‌زایه، وەرزی گەرماو هاوینی ئەمساڵ دەبێتە دەگمەنی یان مێژوویی چونکە بە درێژایی وەرز، لە مانگەکانی 12 و 1 و 2 و 3 بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکان لەخوار نۆڕماڵ و زیاتریش بووه، لە زۆرێک له ناوچەكان، رەشەبا و بوونی وشکە سەرماو (زوقم) شەختە و بەستنی ناوبەناو و رەشەبا هەموویان ئاماژەن بۆ هاوینێکی زۆر گەرم و جیاواز پڕوکێنەر.
روونیشیده‌كاته‌وه كه هەسارەکەمان ساڵ لەدوای ساڵ، بەهۆی زۆر بوونی چالاکیە مرۆییەکان و هۆکارەکانی دیكه، گەرمتر دەبێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمی كوردستان و عێراق پشکی شێریان بەرکەوتووە لەو گەرم بوونە.