پێشوازییەکی باشە

بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمان 77 هەزار کەس ناویان نوێ کردووەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمسیۆن دڵی بە چوونی هاوڵاتییان خۆشە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری ناوەکانیان، تا ئێستا 77 هەزار كەس ناویان لە لیستی دەنگدەران نوێ كردووەتەوە، هەروەها، بڕیارە 15ـی ئەم مانگەش دەرگا بۆ تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانی و كاندیدەكان بكرێتەوە.

چوونی ئەو رێژەیە، بە پێشوازییەکی باش هەڵسەنگێندراوە لەماوەی دەستپێکردنەوەی تۆماری ناوەکان.

نەبراس ئەبو سەودە، جێگری سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە کۆمسیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە 13.4.2025 بڵاوی کردووەتەوە دەشڵێ، كۆمسیۆن كار بە هەردوو یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2023، ژمارە 12ساڵی 2018 دەكات بۆ ئامادەكاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

ئەو باسی لەوەکردووە، هاوڵاتییان پێشوازییەكی باشیان لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كردووە، تا ئێستا 77 هەزار كەس ناویان لە لیستی دەنگدەران نوێ كردووەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدا، 15ـی ئەم مانگەش دەرگا بۆ تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانی و كاندیدەكان دەكرێتەوە، تا 4ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرا

رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرا

هەزار و 628 فەرمانبەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێ...

هەزار و 628 فەرمانبەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان زەوی وەردەگرن