ژەنگیان کردووە
لە هەڵەبجە 800 کیلۆ سیر و زەیتوون و خەیارشۆر دەستیان بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
کۆگایەکی گەورەی نایاسایی کە بڕێکی زۆر خواردەمەنی وەک سیر و زەیتوون و خەیارشۆری تیادا بووە داخراو و دەستیش بەسەر ئەو مەوادانەدا گیرا.
فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 9645ـی وت، ئەو سیر و زەیتوونانە لە ئێرانەوە بە شێوەیەکی یاسایی هێنراون بەڵام لە کۆگایەک دانراون تێکچوون و ژەنگیان کردووە.
وتیشی، دەستیان گرتووە بەسەر بڕی 800 کیلۆ (سیر٫ زەیتون٫ خەیار شۆر) شێوازی هەڵگیرانەکەیان هیج مرجێکی تەندروستی تێدا نەبووە و ئەو پێکهاتەیەی تێیدا هەڵگیرابوو ژەنگیان کردووبوو هاروەها کۆن بوو بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، خاوەن کۆگاکە هەروا بەسەریەوە ناچێت و رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
+1