کەشوهەوا
لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
964+
توانا نەقی
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێـم بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوە ئەو نمە بارانە دەبارێت پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبەنەوە لە چاو دوێنێدا.
هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە وا پێشبینی کراوە نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و ئاسمان بە تەواوی دەگۆڕێت بۆ هەور.
ئەمڕۆ یەک شەممە 13.4.2025
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 – 15 ) کم/س .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە .
مەوداى بینین / 8-10 کم /س
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :24 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى