بۆ دۆزینەوەی مامۆستا ئاڤێستا
لە شارۆچکەی سوفەیە تا دەگاتە سەدی بێخمە تیمەکانی بەرگری شارستانی چاودێری زێی گەورە دەکەن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە دوێنێوە لە شارۆچکەی سوفەیەی سنووری قەزای خەبات خۆبەخشان چاودێری زێی گەورە دەکەن بۆ ئەوەی ئەگەر تەرمی مامۆستا ئاڤێستا لە لە رووباری بارزان ئاو بردوویەتی گەیشتە ئەوێ ئەوان بی دۆزنەوە.
حامد کاکەیی، نوێنەری شارۆچکەی سوفەیە بە 964ـی وت، ئەوان لە دوێنێوە بە چەند کەسێکی خۆبەخشەوە چاودێری زێی گەورە دەکەن ئەگەر تەرمی ئاڤێستا گەیشتە ئەوێ ئەوان بیدۆزنەوە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت ئەوان لە نزیکەوە ئاگاداری تیمەکانی قەزای خەبات و خۆبەخشانی شارۆچکەی سفەیەن ئەگەر هاتوو تەرمەکەو گەیشتە ئەوێ بی دۆزنەوە وو تیمەکانی ئەوانیش هاوکاریانن.
باسی لەوەشکرد، لە شارۆچکەی سوفەیە تا دەگاتە سەدی بێخمە ئەوان چاودێری ئاوی زێی گەورە دەکەن ئەگەر تەرمەکە ئاو بیهێنێت ئەوان بیدۆزنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی