وەزیری پەیوەندییەکان: ئەم ساڵ کۆتایی وای فای دەبێت لە عێراقدا

964+

محەمەد فاتیح

ئەمساڵ كۆتایی بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی وای فای دەهێنرێت لە عێراقدا و دەرگاش كراوە دەبێت بەڕووی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

ئەمڕۆ شەممە 12.4.2025، لە كۆنگرەی كارە عێراقییەكان (IBS) هەیام یاسیری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە گرنگی بە دابینکردنی تۆڕێکی حکومی پارێزراو دەدەین بۆ بەستنەوەی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت بەیەكەوە و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی و پیشەسازی و بانکی ئۆتۆماتیکی، تۆڕێکی حکومی پارێزراومان لە دامودەزگاکانی دەوڵەت لە بەغدا و پارێزگاکان دامەزراندووە و بۆ یەکەمجاریش لەمساڵدا كۆتاییهاتن بە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وای فای دەبینن.

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق دەرگاکانی دەکاتەوە و بەتوندی پشتگیری لە هەر پێداویستییەک، بیرۆکەیەک، پێشنیارێک، یان پرۆژەیەک دەکات کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە پێشکەش بکرێت لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا، لە بواری ئۆتۆماتیکیکردنی دامەزراوەكان و گۆڕینی دیجیتاڵی گشتگیر لە بواری دابینکردنی دەرفەتی تەکنەلۆژیدا، زیادکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی بەهرەمەند لە بواری پاڵپشتیکردنی بەهرەمەندان و داهێنان و دروستکردنی کەسانی شارەزا، یان هەر بوارێکی تر کە پاڵپشتی ئابووری دیجیتاڵی و دەوڵەمەندبوونی داهاتی دەوڵەت بکات.

کۆڕەک تلیکۆم لەسەر راگرتنی ئینتەرنێتەکەی هاتە دەنگ 

کۆڕەک تلیکۆم لەسەر راگرتنی ئینتەرنێتەکەی هاتە دەنگ