16ی ئەم مانگە دەستپێدەكات
ئامادەكاری بۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی دەكرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
بڕیارە لە رۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگە لە سلێمانی، دیداری سلێمانی بە بەشداریی دەیان سەركردە و كەسایەتی سیاسی و حكومی و میوانانی بیانی بەڕێوەدەچێت.
دیدارەكە لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و 964 ئەمڕۆ سەردانی شوێنی بەڕێوەچوونی دیدارەكەی كرد، كە دەبینرێت ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی دیدارەكە دەكرێت.
964 كە هاوبەشێكی میدیایی دیدارەكە دەبێت، زانیاریی ئەوەی دەستكەوتووە نزیكەی 700 میوان لە كوردستان و جیهانەوە بەشداریی دیدارەكە دەكەن و تێیدا پانێل و گفتوگۆ لە بارەی كێشەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پێشهاتەكان دەكرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا